٢٨ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:١٤
Source: Mehrnews
ئامادەبوونی عەلی شەمخانی لە ڕێورەسمی بەڕێ کردنی شەهیدانی تاران

عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بریندار بووبوو، لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی شەهیدان لە تاران ئامادە بوو.

 عەلی شەمخانی کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئیسرائیل لە شەوی یەکەمی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوو، بە تەندروستی لە ئەو هێرشە هاتە دەرەوە و بەس بریندار بوون و ئێستاش دوای دوو هەفتە توانیویە بە گۆچانەوە لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی شەهیدانی تاران بەشداری بکات.

شیاوی باسە کە لەسەر مان یان شەهید بوونی عەلی شەمخانی دەنگۆی زۆر لە ئارادا بوو، بەڵام ئەو دەرکەوتنە کۆتایی هێنا بە هەموویان.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha